Heman Hussein Yaseen
07 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٠٥ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە، هەروەها ٦٩١ حاڵەتی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسەکە، تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی نۆ ههزار و ٨٩ پشکنین، ٩٠٥ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەجۆرێک لە ھەولێر ٢٤٣ حاڵەت، سلێمانی ٢٤٦ حاڵەت، دھۆک ٣٩٥ حاڵهت و گەرمیان ٢١ حاڵەت.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە بەجۆرێک یهك حاڵهت له پارێزگای هەولێر، یهك حاڵهت له پارێزگای سلێمانی و یهك حاڵهت له پارێزگای دهۆك بووه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا، هەروەها ئاماژە بەوەدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٩١ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٩١ ھەزار و ٢٩٠ حاڵەت، هەروەها چوار ھەزار و ٥٢١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.