Heman Hussein Yaseen
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاوی كردهوه، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٢٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە
وەزارەتەکە لە راگەیهندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی نۆ ههزار و ٧٣٦ پشکنین، ٨٢٧ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە دھۆک ٤٧٠ حاڵهت، ھەولێر ٢٣١ حاڵەت و له سلێمانی ١٢٦ حاڵەت تۆمار كراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا ١٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە ١٢ حاڵهت له پارێزگای ههولێر، سێ حاڵهت له پارێزگای سلێمانی، سێ حاڵهت له پارێزگای دهۆك و یهك حاڵهت له پارێزگای ههڵهبجه بووه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ههزار و ١٠ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٢٦٤ ھەزار و ٨٢ حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج ھەزار و ٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.