Dmitri Chirciu
05 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2022
ساخالین-AA
له رووسیا مانۆڕی "ڤۆستۆك-٢٠٢٢" كه چینیش به‌شداریی تێدا ده‌كات و مانۆڕێكی ستراتیجی سه‌ربازییه، به‌رده‌وامه.
ئاژانسی ئانادۆڵو له دوورگه‌ی ساخالین كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی رووسیا و به‌شێك له مانۆڕی سه‌ربازیی "ڤۆستۆك-٢٠٢٢"ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه بڕیار ماوه‌ی چوار رۆژ بخایه‌نێت، رووماڵی مانۆڕه‌كه ده‌كات.
له‌و به‌شه‌ی مانۆڕه‌كه‌دا كه له دوورگه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ربه ناوچه‌ی سه‌ربازیی خۆرهه‌ڵاتی رووسیا، به‌شدارییان كرد.
له‌میانی مانۆڕه‌كه‌دا تاكتیكه‌كانی به‌رگریی له دژی هێرشی گریمانه‌كراوی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی وڵاتێكی بیانی له كاتی نیشتنه‌وه له ئاسمانه‌وه، جێبه‌جێكران.
هه‌ریه‌ك له سیستمی مووشه‌كیی دژه‌فڕۆكه‌ی "Tunguska" و سیستمی مووشه‌كیی گوازراوه‌ی "İgla"، تانكی "T-80"، مووشهكهاوێژی فرهلوولهی "Uragan" و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی "Orlan-10" له‌میانی مانۆڕه‌كه‌دا به‌شدارییان پێكرا.
فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده سه‌ربه هێزه چه‌كداره‌كانی رووسیا، گاجی نێفتولایێڤ، له‌میانی لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد نزیكه‌ی ٦٠٠ سه‌رباز و زیاتر له ٩٠ پێداویستیی سه‌ربازیی له‌و به‌شه‌ی مانۆڕه‌كه‌دا به‌شدارییان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌میانی مانۆڕه‌كه‌دا ٢٤ ئامانج ده‌ستنیشان كراون و سه‌رجه‌میان تێكشكێندراون، راشیگه‌یاند: "یه‌كه سه‌ربازییه‌كان ئه‌ركه‌كانیان به سه‌ركه‌وتوویی به‌جێگه‌یاند. به‌ناو دوژمن له‌ناوبرا. به‌ناو هێرشه‌كان رێگرییان لێكرا".
- مانۆڕی سه‌ربازیی "ڤۆستۆك-٢٠٢٢"
له ١٤ وڵاته‌وه سه‌رباز و چاودێرانی سه‌ربازیی له‌نێویشیاندا رووسیا، چین، هیندستان و ئازه‌ربایجان به‌شداریی له مانۆڕی سه‌ربازیی "ڤۆستۆك-٢٠٢٢"دا ده‌كه‌ن كه له ١ی ئه‌یلوولدا ده‌ستی پێكردووه.
مانۆڕه‌كه كه له وشكانی و ده‌ریادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تێیدا زیاتر له ٥٠ هه‌زار سه‌رباز و ١٤٠ فڕۆكه، ٦٠ كه‌شتی جه‌نگی و كۆی گشتیی زیاتر له پێنج هه‌زار پێداویستیی سه‌ربازیی و چه‌ك به‌شداریی ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌میانی مانۆڕه‌كه‌دا به‌شداریی بكات كه به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای رووسیا سازكراوه.
مانۆڕی "ڤۆستۆك-٢٠٢٢" تا رۆژی ٧ی ئهیلوول به‌رده‌وام ده‌بێت.