Gamze Türkoğlu Oğuz,Ramal Abdullah Mahmood
14 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2018
نیویۆرك – AA
ئه‌مریكا رووسیای به‌وه تۆمه‌تبار كرد گوشاری خستووەته سه‌ر ئه‌و لیژنه سه‌ربه‌خۆیه‌ی له پسپۆڕانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێكهاتوون بۆ گۆڕینی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و راپۆرته‌ی له‌سه‌ر گه‌مارۆكانی سه‌ر كۆریای باكوور ئاماده‌یان كردووه و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی تیادایه كه رووسه‌كان پێشێلكارییان كردووه.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی رایگه‌یاند: "بێهیوابوون له‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ به‌دواداچوون له گه‌مارۆكانی سه‌ر كۆریای باكوور پێكهاتبوو به‌هۆی چۆكدادان بۆ گوشاره‌كانی رووسیا و به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له راپۆرتێكدا ئه‌نجام دراون كه پێویسته سه‌ربه‌خۆ بێت".
هالی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه "پسپۆڕان ئه‌و ئه‌ركه گرنگه‌یان له‌كه‌دار كردووه" و به پێویستی زانی راپۆرته راسته‌كه بڵاوبكرێته‌وه كه به پێشێلكردنی گه‌مارۆكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆریای باكوور به شێوه‌ی نایاسایی له كه‌شتییه‌وه بۆ كه‌شتی نه‌وتی به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له جاران گواستووەته‌وه.
نیكی هالی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ژماره‌یه‌ك له به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له لایه‌ن كه‌شتییه رووسییهكانهوه به‌تاڵ كراون.
ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه كه سه‌ره‌تای مانگی رابردوو ده‌ست ئاژانسی Associated Press گه‌یشتبوو، ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كۆریای باكوور به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و مووشه‌كیی رانه‌گرتووه و له ده‌ریاوه خه‌ڵوز ده‌گوازێته‌وه به‌م كارانهیشی گه‌مارۆكانی سه‌ری پێشێل ده‌كات.