Hakan Çopur
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن- AA
ئیداره‌ی ئه‌مریكا هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری ئه‌لباب-ی سووریای به توندی سه‌ركۆنه كرد.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس، راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئه‌لباب، بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا، مۆرگان ئۆرتاگوس رایگه‌یاندووه: "ئه‌مریكا به توندیی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كات كه دوێنێ ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵخی له ئه‌لباب كرده ئامانج، و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له ٢٠ كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زۆر. پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌رجه‌م قوربانییان ده‌كه‌ین".
ئۆرتاگوس جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه به قووڵی نیگه‌رانن له هه‌ڵكشانی ژماره‌ی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كان له ماوه‌ی رابردوودا له ناوچه‌كه و بانگه‌وازی له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كان كردووه له چوارچێوه‌ی بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رێكی سیاسیی له سووریا بهاوێژن.