Mazın Asad
24 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ئاگربه‌ستی مرۆیی له سووریا راگه‌یاند.
پرۆژه بڕیاره‌كه له لایه‌ن سوید و كوێت كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ خولی شوبات ده‌كات، ئاماده كرابوو و ئه‌مڕۆ شەممە خرایە ده‌نگدانەوە.
پرۆژه بڕیاره‌كه به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، په‌سه‌ند كرا.
به‌م پێیه‌ش بڕیاری ئاگربه‌ستی مرۆیی له سووریا پەسەند کرا، بە مانجی گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی بۆ سووریا و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش و برینداره‌كان له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات کە ژێر گه‌مارۆی رژێمی ئه‌سه‌د دایە.
له بڕیاره‌كه‌دا داوا كراوه به‌لانیكه‌م ٣٠ی رۆژ شه‌ڕوپێكدادانی نێوان گشت لایه‌نه‌كان رابگیرێت بە ئامانجی گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان کە لە رووی ئەمنییەوە پارێزراو بێت، لەگەڵ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش و برینداره‌كان له سه‌رانسه‌ری سووریادا.
هه‌ر له بڕیاره‌كه‌دا زه‌نگی هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی مرۆیی ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان له لایه‌ن رژێمەوە لێ دراوە و داواش كراوه گه‌مارۆكانی سه‌ر ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، یه‌رموك، فوا و كهفهرایا هه‌ڵبگیرێت.