Rewa Mahmut Hasan
22 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2016
سەرۆکی ئەمریک باراک ئۆباما رەخنەی توندی لەو سیناتۆران گرت کە یاسای رێکخستنەوەی چەکدار کردنی تاکەشەخسیان لەناو ئەنجوومەنی سیناتدا دەرنەکرد.
ئۆباما نموونەی دوایین هێرشی چەکداری شەخسی هێنایەوە کە بووە هۆی کوشتنی ٤٩ کەس و ئەوەشی بەستەوە بە رەت کردنەوەی ٤ پرۆژە یاسای تایبەتی پێشنیار کراو لەلایەن دیموکراتەکانەوە کە دواتر لە ئەنجوومەنی سینات لەلایەن کۆماریخوازەکانەوە قبوڵ نەکرا و رەت کرایەوە.
لەلایەکی ترەوە گوتەبێژی کۆشکی سپی جۆش ئێرنەست لەمیانی بەشداری کردنی لە بەرنایەکی سی ئێن ئێن دا رێگری کردن لەو پرۆژەیاسایە لەنێو ئەنجوومەنی سیناتدا بە کارێکی ترسنۆکانە وەسف کردو رایگەیاند کە زۆر کۆمەڵکوژی بۆتە هۆی دەرکردنی پرۆژە یاسایەکی لەو چەشە کەلەلایەن کۆماریخوازەکانەوە رەت کراوەتەوە.
شەوی ١٢ ی حوزەیران لە شاری ئۆرلاندۆی فلۆریدا چەکدارێک هێرشی کردسەر یانەیەکی شەوانەی تایبەت بە هاوەرەگەزبازەکان و لەئەنجامدا ٤٩ کەس گیانیان لەدەست داو ٥٣ ی تریش برینداربوو، ئەمەش جارێکی تر مشتومڕی ئەوەی هێنایە کایەوە کە دەبێت رێگری لە چەکدار کردنی تاکەکەسی بگیرێت کەپێشتر دیموکراتەکان لەرێی پرۆژەیاسایەکەوە خواستی قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەکیان هەبوو لەبازارەکاندا بەڵام لەلایەن کۆماریخوازەکانی ئەنجوومەنی سیناتەوە کە زۆرینەن، رەت کرابوویەوە.