Ethem Emre Özcan
06 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
له كاتێكدا ژماره‌ی ئه‌و سڤیلانه‌ی له ئه‌نجامی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی دوێنێ شه‌و بۆ سه‌ر جه‌رابلوس و باب له باكووری سووریا گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ چوار كه‌س به‌رزبوویه‌وه، هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی هێزه شۆڕشگێڕ و ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا ئاشكرایكرد رووسیا به به‌رپرسیار له هێرشه‌كان ده‌زانن.
ژماره‌ی ئه‌و سڤیلانه‌ی كه له ئه‌نجامی هێرشه مووشه‌كییه‌كان كه سه‌ر له ئێواره‌ی دوێنێ ناوچه‌ی حه‌مران سه‌ربه شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری توركیا و ناوچه‌ی ته‌رحین له باكووری خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی باب-یان كردبوویه ئامانج، له سێ كه‌سه‌وه بۆ چوار كه‌س به‌رزبوونه‌وه.
له راگهیهنراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی هێزه شۆڕشگێڕ و ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریاوه له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "رووسیا گونده‌واره‌كانی حه‌له‌بی كردووه‌ته ئامانجی هێرشێكی نوێ و تیرۆری ده‌وڵه‌ت په‌یڕه‌و ده‌كات. هێرشه‌كانی هه‌ریه‌ك له حه‌مران و ته‌رحین نیشانه‌ی هه‌ڵكشانێكی مه‌ترسیدار و تیرۆری ده‌وڵه‌ته كه رووسیای داگیركا‌ر په‌یڕه‌وی ده‌كات. هێرشه‌كه له‌لایه‌ن رووسیاوه به سێ مووشه‌ك ئه‌نجامدراوه".