Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout,Ali Semerci
27 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2020
قودس- AA
هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل بۆ جاری ١٧٧ههمین خانووه‌كانی گوندی عه‌راقیب-یان له بیابانی نەقەب رووخاند كه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی تیادا ده‌ژین.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی خۆجێی بۆ به‌رگرییکردن لە عه‌راقیب، عه‌زیز توری له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد هێزه‌كانی ئیسرائیل جارێكی دیكه گوندی عه‌راقیب-یان رووخاندووه كه ٢٢ خێزانی فه‌ڵه‌ستینی تیادا ده‌ژی.
عه‌زیز توری تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه دووه‌م جاره له‌وه‌تەی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ری هه‌ڵداوه گونده‌كه ده‌ڕووخێنرێت و ئه‌و به‌شانه‌ی خانووه‌كان كه رووخێنراون له ماوه‌یه‌كی كورتدا درووست ده‌كه‌نه‌وه.
گوندی عه‌راقیب كه ٨٠ فه‌ڵه‌ستینی هاووڵاتیی ئیسرائیل تیایدا نیشته‌جێن، بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له ساڵی ٢٠١٠دا رووخێنراوه.
حكوومه‌تی ئیسرائیل بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه گونده‌كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی درووستكراوه و پێویسته بڕووخێنرێت. له‌به‌رامبه‌ردا دانیشتوانی گونده‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن زۆر به‌ر له درووستبوونی ئیسرائیل خاکی گونده‌كه‌یان له باووباپیرانیانه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه.
دانیشتوانی گونده‌كه له‌دوای هه‌ر جارێك كه هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل گونده‌كه‌یان ده‌ڕووخێنرێت، سه‌رله‌نوێ به دار و پلاستیك خانووه‌كانیان درووست ده‌كه‌نه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن له به‌ره‌نگاریی.
هاوشێوه‌ی گونده‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌ی نهقەب، ئیسرائیل كاره‌با و ئاوی نه‌گه‌یاندووه‌ته عه‌راقیب و دان به خاوه‌ندارێتیی خاكی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن گوندییهكانهوه نانێت.
به‌پێی سه‌رچاوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، ئیسرائیل تا ئه‌مڕۆ ده‌ستی به‌سه‌ر ١١ ملیۆن دۆنم له كۆی ١٢ ملیۆن دۆنم له بیابانی نهقەبدا گرتووه كه ٢٢٠ هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی تیادا ده‌ژی.