Cüneyt Karadağ,Muhammed Ali Kamal
27 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2020
به‌رلین- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هێیكۆ ماس رایگەیاند، ئێران رۆڵێكی مه‌ترسیدار له ناوچه‌كه ده‌گێڕێت.
هێیكۆ ماس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له به‌رلین سازی كرد، ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی ئێران له ناوچه‌كه گرت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هێیكۆ ماس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته ئێران هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی له ناوچه‌كه بگۆڕێت و گوتی: "سه‌باره‌ت به ئێران گێل نیین و ده‌زانین كه ئه‌و وڵاته رۆلێكی مه‌ترسیدار له ناوچه‌كه ده‌گێڕێت".
هێیكۆ ماس باسی له‌وەیش كرد كه خوازیاربوون گه‌مارۆی چه‌ك له‌سه‌ر ئێران درێژبكه‌نه‌وه، به‌ڵام رووسیا و چین ئه‌مه‌یان ڤیتۆ كرد و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێیان باشه ئه‌م بابه‌ته به‌شێوه‌یه‌كی سیاسیی چاره‌سه‌ربكرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌پێویستی زانی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ست پێ بكه‌ن و گوتی: "به دڵنیایییه‌وه ئه‌مه شتێك نییه له شه‌و و رۆژێكدا رووبدات. وه‌ك ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ین پشتیوانیی له هه‌وڵه‌كان له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ین".