Muhammed Emin Canik
18 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
حکوومەتی کەرتی غەززە بڵاویکردەوە کە لە ئاکامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل ڕۆژنامەنووسێکی دیکەی فەڵەستینی کوژران.
نووسینگەی میدیای حکوومەت، لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە کە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خانووی خێزانەکەی لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە ڕۆژنامەنووس، حەنین ئەلکاشتان کوژراو.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٩٥ کەس.