Abdullah Shukur
28 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2018
جاکارتا - AA
سەرۆکی ئیندۆنیزیا، جۆکۆ ویدۆدۆ ھێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر کەرتی غەززە ئیدانە کرد.
ویدۆدۆ لە میانی سەردانێکیدا بۆ ناوچەی سیدۆارژۆی وڵاتەکەی لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان دا و ئیدانەی ئەو ھێرشەی ئیسرائیلی بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە کرد کە بەهۆیەوە زیان بە نەخۆشخانەی ئیندۆنیزیا لەو ناوچەیە گەیشتووە.
ویدۆدۆ راشیگەیاند کە پرسی سەربەخۆیی گەلی فەڵەستین، یەکێکە لە پرسە لەپێشینەکانی دیپلۆماسی نێودەوڵەتی ئیندۆنیزیا و ئاشکراشی کرد کە ئەوان بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی هەوڵی گەلی فەڵەستین بۆ سەربەخۆیی.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، ئەشرەف قودرە دوێنێ شەممە رایگەیاندبوو کە سوپای ئیسرائیل ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر خاڵێکی سەربازیی لە نزیک نەخۆشخانەی ئیندۆنیزیا لە باکووری غەززە ئەنجامداوە و بەو ھۆیەشەوە نەخۆشخانەکە زیانی بەرکەوتووە.
نەخۆشخانەی ئیندۆنیزیا لە ساڵی ٢٠١٦ لە ناوچەکەدا کرایەوە و ئەمەش لە دوای نەخۆشخانەی دۆستایەتی تورک-فەڵەستین، بە دوا نەخۆشخانە دادەنرێت کە لە لایەن وڵاتێکی بیانی لە ناوچەکەدا دروست کرابێت.