Sangar Hamad Azeez
06 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ راگه‌یاندووه پێشنیاری ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ورووپا كه به‌شدارن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییدا له‌پێناو پارێزگارییكردن له رێككه‌وتنه‌كه، جێگه‌ی نائومێدییه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه حه‌سه‌ن روحانی و ئه‌نگێلا مێركڵ، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا روحانی باسی له‌وه‌كردووه له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ورووپا كه به‌شدارن له رێككه‌وتنه‌دا ماوه‌یه‌كی دیارییكراویان له‌به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به چۆنێتیی به‌رده‌وامییدان به رێككه‌وتنه‌كه به‌روونی رابگه‌یه‌نن و رایگه‌یاندووه: "ئه‌گه‌ر بێت و له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌دا له ڤیه‌ننا، وڵاتانی ئه‌ورووپا قایل بكه‌ن به هاریكارییكردنیان و ئه‌نجامدانی چالاكی هاوبه‌ش، ئه‌وا ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هاریكارییهكانمان له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپادا".
روحانی به ئه‌نگێلا مێركڵی راگەیاندووە کە پاكێجی پێشنیاری ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ورووپا كه به‌شدارن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییدا له‌پێناو پارێزگارییكردن له رێككه‌وتنه‌كه، "جێگه‌ی نائومێدییه" و گوتوویه‌تی "به‌داخه‌وه ئه‌و پاكێجی پێشنیاره‌ی پێشكه‌ش به ئێران كراوه، نه‌خشه رێگایه‌كی به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوێستێكی پراكتیكی و هاریكاریی، ده‌ستنیشان نه‌كردووه".
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌نگێلا مێركڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ئه‌و پاكێجه پێشنیاره‌ی كه پێشكه‌شی ئێران كراوه، بابه‌ته گشتییه‌كان و بنه‌مه سه‌ره‌كییه‌كان له‌خۆده‌گرێت و له پێناو تاوتوێكردنی وردهكارییهكانیشدا، پێویسته كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن.
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه ئه‌ورووپا لایه‌نگری درێژه‌پێدان به رێككه‌وتنه‌كه‌یه و رایگه‌یاندووه "دڵنیاین كه ده‌مانه‌وێت له رێككه‌وتنه‌كه‌دا بمێنینه‌وه و پێمان وایه پێویسته له كه‌شێكی هێمندا درێژه به كۆبوونه‌وه‌كان بده‌ین".