Mohamad Misto,Burak Karacaoğlu
06 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2018
ده‌رعا/ئیدلیب - AA
له پارێزگاكانی ده‌رعا و قونه‌یتره‌ی باشووری خۆرئاوای سووریا، گفتوگۆكانی ئاگربه‌ستی گشتگیر كه له نێوان رووسیا و ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی به‌ڕێوه‌چوو، به‌رێككه‌وتن گه‌یشت.
بەرپرسانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی لە ده‌رعا و به‌رپرسانی رووسی له ناوچه‌كه‌دا كۆبوونه‌وه و، گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی هه‌لومه‌رجه‌كانی ئاگربه‌ستی درێژخایه‌ن كه قونه‌یتره-یش له‌خۆده‌گرێت.
حوسه‌ین ئه‌بو شه‌یما، كه یه‌كێكه له گوته‌بێژه‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی باشوور، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له دانوستانه‌كاندا به رێككه‌وتن گه‌یشتوون.
گوتیشی: "به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئۆپۆزسیۆن چه‌كه قورسه‌كانی راده‌ست ده‌كات. پۆلیسی سه‌ربازیی رووسی له سنووری ئوردنه‌وه قۆناغ به قۆناغ ده‌چێته ناوچه‌كه. له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌و چەکدارانەی ئۆپۆزسیۆن کە ده‌یانه‌وێت ناوچه‌كه جێبهێڵن ده‌توانن خێزانه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن و ده‌ربچن".
رژێمی بەشار ئەسەد و پشتیوانانی لە 10ی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی ئۆپۆزسیۆندا گرت له ده‌رعا باشووری رۆژئاوای سووریا. رووسیاش له 20ی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ستی به هێرشه ئاسمانیه‌كان كرد بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
به‌رپرسانی به‌رگری شارستانی ناوچه‌كه، ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو كه ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه مەدەنیانەی به‌هۆی هێرشه‌کانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی بۆ سه‌ر پارێزگای ده‌رعا هه‌ڵاتوون، 350 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
پارێزگاكانی ده‌رعا و قونه‌یتره باشووری رۆژئاوای سووریا، یه‌كێكه له چوار ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی كه وڵاتانی گهرهنتیكاری قۆناغی ئاستانا توركیا، رووسیا و ئێران له مانگی مایسی 2017 دروستیان كردووه.
پاش دوو مانگ، رووسیا، ئه‌مریكا و ئوردن ده‌رعا و قونه‌یتره‌یان خسته چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكی تایبه‌ت. ئه‌مریكاش هاوكاریه‌كانی بۆ ئۆپۆزسیۆن له ناوچه‌كه بڕی كه پێشتر پشتیوانی ده‌كردن.