تاران
فڕۆكەیەكی توربۆی جۆری كۆماندەری سەر بە ئاسایشپارێزی وڵاتی ئیران كە لە زاھیدانەوە بەرەو تاران فریبوو، كەوتەخوارەوە و لە ئاكامدا حەوت كەس گیانیان لهدهستدا.
لهمبارهوه ئاژانسی ھەواڵی فەرمی ئێران بڵاویكردۆتەوە كه تیمێكی بەدواداچوون و پشكنین لە رووداوەكانی ھێرشە تیرۆریستیەكان بۆ سەر ئاسایشی ئێران لە ناوچەی سێرەوانی سەر بە ویلایەتی زاھیدان بە فرڕۆكەی جۆری كۆماندەری لە تارانەوە بەرەو زاھیدان بەرێكەوتوون، بەڵام فڕۆكەكە لە رێگە بە ھۆكارێكی نادیار كەوتە خوارەوە ئەمەش بوو ھۆی گیان لە دەستدانی چوار فەرمانبەری ئاسایشپارێز و دهستهی فرۆكهوانی فرۆكهكه كه له سێ كهس پێكهاتبوون.
لێكۆلینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.