Ahmet Dursun
15 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
ئێران ئاشكرایكرد ١٠ مووشه‌ک له دوو گوندی سه‌ربه شارۆچكه‌ی خودائافه‌رین له پارێزگای ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات له‌سه‌ر سنووری ئازه‌ربایجان-ئه‌رمینیا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك له مووشه‌كه‌كان به‌ر خانوویه‌ك كه‌وتوون، كه‌سێک برینداربووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی ئێران، ئیرنا، قایمقامی خودائافه‌رین، عه‌لی ئه‌میری راد، رایگه‌یاندووه: "ئه‌مڕۆ له میانی پێكدادانه‌كانی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان، ١٠ مووشه‌ك له دوو گوندی سه‌ربه شارۆچكه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه".
عه‌لی ئه‌میری راد راشیگه‌یاندووه: "له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان خانوویه‌ك رووخاوه و كه‌سێكیش برینداربووه".
عه‌لی ئه‌میری راد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه مووشه‌كه‌كان له كام وڵاته‌وه هاتوون، زانیاریی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.