Muhammet Ali Kemal
25 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2016
تاران- AA
له‌پارێزگای سمنانی ئێران له ئه‌نجامی پێکدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر، 5 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 11 که‌سی دیکه برینداربوون.
که‌ناڵی IRINNی حکوومی بڵاویکرده‌وه له‌پێکدادانه‌که‌دا که به‌کاتی ناوخۆی ئێران کاتژمێر 07:40 له‌وێستگه‌ی ههفتخان شه‌هرود له پارێزگای سمنان روویداوه، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کان 5 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 11 که‌سی دیکه برینداربوون.
سه‌رۆکی لقی مانگی سوور له‌پارێزگاکه حه‌سه‌ن شوکروڵڵاهی له‌روونکردنه‌وه‌یه‌کدا بۆ که‌ناڵه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه رووداوه‌که له‌ئه‌نجامی پێکدادانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێک له‌پشته‌وه بهشهمهدهفهرێکی دیکه‌دا که له‌حاڵه‌تی وه‌ستاندا بووه، روویداوه.
حه‌سه‌ن شوکروڵڵاهی باسی له‌وه‌شکردووه به‌هۆی سه‌ختیی گه‌یشتن به‌شوێنی رووداوه‌که هێشتا نه‌توانراوه ئه‌و ئاگره‌ی له فارگۆنه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کاندا که‌وتووه‌ته‌وه، بکوژێنرێته‌وه.