Muhammet Kurşun
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
تاران – AA
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٣٠ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٧ هه‌زار و ٨٨٨ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٣٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها چوار هه‌زار و ٣٩٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون، ئەمەش بەرزترین ژمارەی تووشبوونە کە تا ئێستا لە ماوەی یەک رۆژدا تۆمار کرابێت.
تا ئێستا ٢٧ هه‌زار و ٨٨٨ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٤٨٨ هه‌زار و ٢٣٦ كه‌س.
هەروەها ره‌وشی ته‌ندروستیی چوار هه‌زار و ٣٣٥ کەس ناجێگیره و ٣٩٩ هه‌زار و ٣٠٠ کەسیش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
سیما سادات لاری سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دامەزراوە تەندروستییەکانی وڵاتەکەی تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٢٣٢ هه‌زار و ٦٤ پشكنینی کۆرۆنایان ئه‌نجامداوه.
گوتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە کۆی ٣١ پاریزگای وڵاتەکەی ٣٠یان لە لیستی سوور و مەترسیداردان.
بەهۆی زۆری ژمارەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی تاران، قوم، قەزوین و ئەلبورز دووبارە رێوشوێنەکان توندکراونەتەوە.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به کۆرۆنا لە ئێران له ١٩ی شوباتی رابردوو له شاری قوم تۆمار كرا.