نیویۆرك - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "لهحزورتاندا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، جیهان له پێنج گه‌وره‌تره. ده‌مێكه كاتی ئه‌وه هاتووه عه‌قڵییه‌ت، دامه‌زراوه و یاساكانیشمان بگۆڕین".
له میانی كردنه‌وه‌ی ٧٤هه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له هۆڵی كۆمه‌ڵه‌كه گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به سڵاوكردن له به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستی به گوتاره‌كه‌ی كرد و، سوپاسی ماریا فێرناندۆ ئێسپینۆسا-ی كرد كه به درێژایی ساڵی رابردوو وه‌ك سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كاری سه‌ركه‌وتووانه‌ی به‌ڕێوه‌بردووه و، پیرۆزبایی له محه‌مه‌د باندی كرد كه سه‌رۆكایه‌تی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
هیواشی خواست كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ببێته مایه‌ی خێر بۆ جیهان و مرۆڤایه‌تی و باسی له‌وه كرد، ئه‌مڕۆ جیهان رووبه‌ڕووی زۆر كێشه بووه‌ته‌وه كه به‌هۆی نادادپه‌روه‌رییه‌وه له سه‌ر ئاستی جیهان درووستبوون.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ له جیهاندا نه مافه‌كان، نه بهرپرسیارێتییهكانیش وه‌ك پێویست بهشدهكرێن. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه نادادپه‌روه‌ریی، ناسه‌قامگیریی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێز، قه‌یرانه‌كان و ده‌ستبڵاوی بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی نادادپه‌روه‌ریی له پاش جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه دامه‌زراوه و گوتی: ''ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تا دێت زیاتر توانای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كانی تیرۆر، برسێتیی، هه‌ژاریی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئایندهی، له‌ده‌ستده‌دات. هه‌ڵبه‌ت گرنگه كه كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كارنامه‌ی ئه‌مساڵ بۆ له‌ناوبردنی هه‌ژاریی، ده‌سته‌به‌ركردنی په‌روه‌رده‌ی باش، گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا و گشتگیریی دیاریكردووه. به‌ڵام له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئێمه هه‌موو پێكه‌وه ده‌توانین چی بكه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختیكرده‌وه، له كاتێكدا لایه‌كی جیهان له ئاستێكی خۆشگوزه‌رانی باڵادا ژیانێكی شاهانه ده‌ژی، مایه‌ی قبووڵ نییه لایه‌كه‌ی دیكه له برسێتیی، هه‌ژاریی و نه‌زانییدا ژیان بباته سه‌ر و رایگه‌یاند:
"له‌كاتێكدا كه‌مینه‌یه‌كی به‌خته‌وه‌ری جیهان تاوتوێی ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتاڵ، ژیریی ده‌ستكرد و نه‌خۆشیی قه‌ڵه‌وی ده‌كه‌ن، زۆر ئازار به‌خشه كه زیاتر له دوو ملیار مرۆڤ به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنن و نزیكه‌ی ملیارێك مرۆڤ له‌خوار سنووری برسێتییه‌وه ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌موومان له‌ئاسایشدا نه‌بین، ناتوانین پشت له‌و راستییه بكه‌ین كه هیچمان له‌ئاسایشدا نابین. ساڵانێكه لێره‌وه ده‌ڵێم كه ناكرێت چاره‌نووسی مرۆڤایه‌تی بۆ ئاره‌زووی ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیاریكراو به‌جێبهێڵین. لهحزورتاندا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، جیهان له پێنج گه‌وره‌تره. ده‌مێكه كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌قڵیه‌ت و دامه‌زراوه و یاساكانیشمان بگۆڕین. ته‌نها نادادپه‌روه‌ریی له‌وه‌ی هه‌ندێك وڵات خاوه‌نی هێزی ئه‌تۆمییه و هه‌ندێكی خاوه‌نی نییه، به‌سه بۆ تێكدانی هاوسه‌نگیی جیهان. به‌كارهێنانی هێزی ئه‌تۆمی وه‌ك كارتی فشار له هه‌ر قه‌یرانێكدا له‌جێی ئه‌وه‌ی كه هه‌موویان له‌ناوببرێن، وه‌ك هه‌رلایه‌نێكی دیكه ئێمه‌شی نیگه‌ران كردووه. پێویسته (چه‌كه كۆكوژه‌كانی پشت به‌ستوو به‌هێزی ئه‌تۆمی) یان قه‌ده‌غه‌بێت بۆ هه‌مووان، یان ئازاد بێت بۆ هه‌مووان، با ئه‌و كێشه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دادپه‌روه‌ر چاره‌سه‌ربكه‌ین''.
- "توركیا وڵاتێكه ته‌واوی جیهان و مرۆڤایه‌تی له‌ئامێز ده‌گرێت"
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، توركیا به‌دیدێكی جیهانبینییه‌وه ته‌واوی جیهان و مرۆڤایه‌تی له‌ئامێز ده‌گرێت و رایگه‌یاند: "توركیا له‌خۆڕایی ناونیشانی به‌خشنده‌ترین وڵاتی وه‌رنه‌گرتووه".
هه‌روه‌ها باسی له لووتكه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتیی ئه‌فریقا-توركیا كرد كه ساڵی ٢٠٢٠ بۆ جاری سێیه‌م ئه‌نجامده‌درێـت و له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رایگه‌یاند: "هه‌موو وڵاتان بانگهێشت ده‌كه‌م بۆ پشتگیرییكردن له سیاسه‌ت و هه‌وڵه‌كانمان كه له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ریی، ره‌وشت و ویژدان بنیاتمان ناون".
- "ئیدی كاتی كۆتاییهێنان به قه‌یرانی سووریا هاتووه"
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌مڕۆ سووریا بووه‌ته سیمبولی نادادپه‌روه‌ریی جیهانیی كه ویژدانی مرۆڤایه‌تیی برینداركردووه و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه له ساڵی ٢٠١١ه‌وه به‌رده‌وامه و له‌رێگه‌ی پێداگریی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئازایه‌تیی به رژێم و رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان ده‌ده‌ن، هه‌وڵده‌درێت به‌رده‌وامیی پێبدرێت.
راشیگه‌یاند: "ئیدی كاتی كۆتاییهێنان به قه‌یرانی سووریا هاتووه كه بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی ملیۆنێك مرۆڤ، ئاواره‌بوونی زیاتر له ١٢ ملیۆن كه‌س كه نیوه‌یان ناچاربوون له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بژین".
باسی له‌وه‌شكرد توركیا زۆرترین زیانی له‌مه‌ترسیی داعش به‌ركه‌وتووه و رایگه‌یاند: "ئه‌م رێكخراوه له‌لایه‌ك په‌لاماری سنوورهكانمانی ده‌دا، له‌لایه‌كیش له‌ڕێگه‌ی په‌لاماری خۆكوژییه‌وه له شارهكانماندا بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌دان هاووڵاتییمان و راسته‌وخۆ په‌لاماری دڵی داوین".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی جددیترین و یه‌كه‌م گورزی له داعش وه‌شاندووه و رایگه‌یاند: "به‌ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات توركیا سێ هه‌زار و ٥٠٠ چه‌كداری داعشی له‌چالاكی خست و قۆناغی له‌ناوبردنی داعشمان ده‌ستپێكرد. هاوكات ئێمه پێشه‌نگ بووین له رێگرییكردن و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌وڵیان ده‌دا بچنه ریزه‌كانی داعشه‌وه".
هاوكات جه‌ختیكرده‌وه كه توركیا له‌چاو داهاتی نیشتمانییدا، زۆرترین هاوكاریی مرۆیی پێشكه‌شكردووه و پێنج ملیۆن په‌نابه‌ری له‌خۆگرتووه كه له پێكدادان و برسێتیی و سته‌م هه‌ڵاتوون.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "واتا توركیا هێنده‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ریه‌كه له ٢٩ ویلایه‌تی ئه‌مریكا په‌نابه‌ری له‌خۆگرتووه. سێ ملیۆن و ٦٥٠ هه‌زار په‌نابه‌ر ته‌نها له سووریای دراوسێمانه‌وه هاتوون. واتا هێنده‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی نیویۆرك میوانی سوورییمان هه‌یه".
ئاشكراشیكرد توركیا له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵ رابردوودا ٤٠ ملیار دۆلاری بۆ په‌نابه‌ران خه‌رجكردووه و رایگه‌یاند:
"ئایا هیچ هاوكارییه‌ك بۆ توركیا نێردراوه؟ تا ئێستا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراوه خێرخوازییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه بڕی سێ ملیۆن یۆرۆی ناردووه بۆ ده‌زگای ئافاد و مانگی سووری توركی نه‌ك بۆ بودجه‌كه‌مان. ٣٦٥ هه‌زار په‌نابه‌ری سووریی له وڵاته‌كه‌مانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ئارامییان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه. نزیكه‌ی نیوه‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌كان ته‌مه‌نیان له‌خوار ١٨ ساڵه‌وه‌یه. ژماره‌ی ئه‌و منداڵه سوورییانه‌ی له‌توركیا لهداییكبوون، له ٥٠٠ هه‌زار نزیكبووه‌ته‌وه. ئێمه ته‌نها شوێنی حه‌وانه‌وه‌مان بۆ دابین نه‌كردوون، به‌ڵكو هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی په‌روه‌رده و ته‌ندروستییشیان بۆ ده‌سته‌به‌ركراوه. له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا جیهان زۆر خێرا رێگرییه‌كانی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ته‌له دڕكاوییهكانی سنووره‌كانیانی به‌ڕووی ملیۆنان ستهملێكراودا بیرچووه‌وه. به‌تایبه‌تی جیهان زۆر به‌خێرایی ئایلانی بچووكی بیرچووه‌وه. بیرتان نه‌چێت ده‌كرێت رۆژێك هه‌مان دۆخ به‌سه‌ر ئێوه‌شدا بێت. چونكه ئایلانهكان یه‌ك دانه نیین و هه‌زاران و ملیۆنانن و پێویسته له‌سه‌رمان رێوشوێن له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا بگرینه‌به‌ر".
news_share_descriptionsubscription_contact

