Laith Al-jnaidi
29 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2025
سووریا ــ AA
نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، تۆماس باراک ڕایگەیاند کە سەقامگیری سووریا، پێویستی بە بەھێزکردنی ئابووری ھەیە.
تۆماس باراک لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیوویەتی: "جێبەجێکردنی بڕیاری بوێرانەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ سووککردنی سزاکانی سەر سووریا بەردەوامە کە ئەوەش ھاوکاتە لەگەڵ سووکردنی کۆنترۆڵی ھەناردەکردن بۆ سووریا لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکاوە".
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە: "سەقامگیری سووریا، پێویستی بە بەھێزکردنی ئابووری ھەیە".