Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
30 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن – AA
شاندێک بە سەرۆکایەتی جێگری راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری کۆچ و پەنابەران، سیمۆن هەنشاو سەردانی میانمار و بەنگلادیش دەکات و لە بارەی کێشەی موسڵمانانی ئاراکان زنجیرە کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، شاندێک بە سەرۆکایەتی جێگری راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری کۆچ و پەنابەران، سیمۆن هەنشاو سەردانی میانمار و بەنگلادیش دەکات و لە بارەی کێشەی موسڵمانانی ئاراکان زنجیرە کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات. سەردانەکە ٢٩ی ئەم مانگە دەست پێ دەکات و تاکو چواری تشرینی دووەمی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
لە سەردانی شاندەکەدا بۆ هەردوو وڵات، رەوشی موسڵمانانی ئاراکان، گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە لێقەوماوان و دوا رەوشی ئەو ناوچانەی کۆچیان بۆ کراوە تاوتوێ دەکرێت.
راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە شاندەکە لە ئاستی باڵادا کۆبوونەوەکان ئەنجام دەدات، هەروەها ئاوارەکانی رۆهینگیا لە شاری کۆکس بازار باشووری بەنگلادیش بەسەردەکاتەوە.