Hakan Çopur
14 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2024
نیویۆرک - AA
نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ڕایگەیاند: "ئێستا ئەم کارە وادادەنرێت بەئەنجام گەیشتبێت. ئەگەر ئیسرائیل یەک هەڵەی دیکە بکات، ئەوا وەڵامی ئێران قورستر دەبێت".
لە ڕاگەیاندراوێکیدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، باسی لە هێرشەکەی ئێران کرد بۆ سەر ئیسرائیل.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئێران بە پابەندبوون بە ٥١هەمین ماددەی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، مافی بەرگریی کردن لە خۆی بەکارهێناوە و، ئەو وەڵامدانەوە سەربازییەی ئێران، بەرپەرچدانەوەی شەڕانگێزی ڕژێمی زایۆنیە بۆ سەر ئەرکی دیپلۆماسی لە دیمەشق.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئێستا ئەم کارە وادادەنرێت بەئەنجام گەیشتبێت. ئەگەر ئیسرائیل یەک هەڵەی دیکە بکات، ئەوا وەڵامی ئێران قورستر دەبێت".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە پێکدادانەکە لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدایە و هاتووە: "پێویستە ئەمریکا خۆی لەمە بەدوور بگرێت".