Safvan Allahverdi,Rewa Mahmood Hasan
01 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ رایگەیاند کە لەکاتی پێویستدا ئەمریکا ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆسەر ڤێنیزوێلا.
پۆمپیۆ لەمیانی لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوس باسی لە دوایین دۆخی ڤێنیزوێلا کرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی خوازیاری چارەسەرێکی ئاشتیانەیە بۆ دۆخی ڤێنیزوێلا و رایگەیاند، "بەڵام کە پێویستی بە ئەنجامدان بێت، ئەوا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەگەری هەیە. ئەمریکا ئەمە دەکات".
رۆژی رابردوو پۆمپیۆ لە لێدوانێکدا بۆ هەمان کەناڵ ئاماژەی بەوەدابوو کە بژاردەی سەربازیی ئەگەری هەیە و گوتبووی:
"ئەگەر بێتو لە ڤێنیزوێلا بۆ بنیاتنانەوەی دیموکراسی پێویست بێت، سەرۆک (دۆناڵد ترەمپ) بژاردەی بەکارهێنانی سەربازیی لەبەردەستدایە و زۆر ڕوونە. هیوادارین شتێکی وا روونەدات، هیوادارین کە مادورۆ بەبێ توندوتیژی بەجێی بهێڵێت و چارەسەرێکی ئاشتیانە دەبێت. ئاگامان لەوانەیە کە دەست بۆ توندوتیژی دەبەن و بە بەرپرسیاریان دەزانین. سەرۆک (ترەمپ) لەبارەی تازەکردنەوەی دیموکراسی ڤێنیزوێلا زۆر بە ڕوونی قسەی کرد".
- هەوڵی کودەتا
خوان گوایدۆ كە خۆی وەك سەرۆك راگەیاندووە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی سێ خولەكی بانگەوازی لە هاووڵاتییان و سەربازان كرد بڕژێنە سەر شەقامەكان.
گوایدۆ گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تویتەر بڵاوكردەوە كە لەگەڵ گرووپێك سەرباز لەنزیك فڕۆكەخانەی سەربازیی لا كارلۆتای كاراكاسی پایتەخت تۆماری كردووە.
گرتەكە ماوەكەی سێ خولەكە و تیایدا گوایدۆ لەگەڵ گرووپێك سەرباز و لیۆپۆڵدۆ لۆپێزی چالاكی ئۆپۆزسیۆن كە لە ماڵەكەیدا دەستبەسەربوو لە بەردەم زرێپۆشێكدا دەردەكەوێت و بانگەواز لە سەربازان دەكات بە مەبەستی پاراستنی دەستوور بڕژێنە سەر شەقامەكان.
گوایدۆ گوتبووی: "بۆ هەڵساندنەوەی وڵات بۆ سەرپێی خۆی بە شێوەیەكی دیموكراسی، بانگەوازتان لێدەكەم راپەڕن. ئیدی كاتی هاتووە".
وهزیری بهرگری ڤێنیزوێلا، ڤلادیمیر لۆپێز رایگەیاند کە سوپای وڵاتهكهی دژی ئهو ههوڵی كودهتایه دهوهستنهوه كه به رابهرایهتی سهرۆكی ئهنجوومهنی نیشتمانی، خوان گوایدۆ كه خۆی وهك "سهرۆكی كاتیی" ناساندووه له ئارادایه.
ئیدارەی ئەمریکاش پشتگیری تەواوی لە هەوڵە کودەتاکەی ڤێنیزوێلا راگەیاندووە.