Bahattin Gönültaş
25 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2021
بەرلین - AA
فەرمانگەی چاودێری دارایی ئەڵمانیا، دەربارەی ئەگەری قۆرغکاری و بەخراپ بەکارهێنانی بازاڕ لێکۆڵینەوەی لە لقەکانی ئەڵمانیا و ئیرلەند-ی کۆمپانیای گۆگڵ و ناوەندی سەرەکی کۆمپانیاکە دەستپێکرد.
لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەکە ئەوەی خستووەتەڕوو کە لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن "ئایا گۆگڵ بژاردەی پێویستی خستووەتە بەردەست بەکارهێنەرانی دەربارەی ئەوەی زانیارییەکانیان چۆن بەکاربهێندرێت؟"
فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە گۆگڵ خزمەتگوزاری زۆری خستووەتە بەردەست بەکارهێنەرانی وەک خزمەتگوزاری گەڕان، یوتیوب و نەخشە ئەمەش وای کردووە لە رکابەرییەکانی بازاڕدا کۆمپانیاکە پێگەیەکی زۆر گرنگی هەبێت.
لە ١٨ی ئایاریشدا فەرمانگەی چاودێری دارایی ئەڵمانیا دەربارەی هەمان ئەگەر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کۆمپانیای ئامازۆن دەستپێکردبوو.