Zuhal Demirci
30 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌و خانه‌واده كوردانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ عه‌فرین كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا له لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاده‌وه كۆنترۆڵكراوه، ئاماژه به باشی ره‌وشی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و، داوا له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان.
خێزانه كورده‌كان بۆ كه‌ناڵی TRT Kurdiی دووان و، باسیان له‌وه كرد كه پاش كۆنترۆڵكردنی عه‌فرین له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا ژیان له ناوچه‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه و، به‌پێویستیان زانی هاوشارییهكانیان به پروپاگه‌نده‌كانی یه‌په‌گه فریونه‌خۆن.
ژنێكی عه‌فرینی ته‌مه‌ن 60 ساڵان به‌ناوی میقباد، باسی له‌وه كرد كه منداڵه‌كانی له ده‌ست سته‌مه‌كانی یه‌په‌گه هه‌ڵاتوون بۆ توركیا و، منداڵێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی له‌ده‌ستداوه و، گوتی: "ئیدی ده‌مانه‌وێت له ئارامیدا به ئاسووده‌یی بژین".
هاووڵاتییه‌كی یكهی عه‌فرینی ته‌مه‌ن 51 ساڵ به‌ناوی موسته‌فا توركۆ رایگه‌یاند: "هه‌ڵاتین بۆ عه‌فرین، له‌وێشه‌وه بۆ بیرجیكاس. له‌وێشه‌وه بۆ نیبل. رێگه‌یان نه‌دا بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆمان. به ئێمه‌یان گوت "سهرتاندهبڕن" به زۆر له ده‌ستیان نه‌جاتمان بوو. به ساغ و سه‌لامه‌تی گه‌ڕاینه‌وه بۆ گونده‌كه‌مان. خوا هاوكاری هه‌مووان بێت".
تورکۆ راشیگەیاند کە پەکەکە/یەپەگە پروپاگەندەی ئەوەیان بڵاوکردووەنەوە کە ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ عەفرین ئەوا سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد ئەوان دەکوژن. گوتیشی: "بە تەواوی شتێکی وا بوونی نییە. درۆیە و ھەڵبەستراوە. ئێمە بە بێ کێشە ھاتووینەتەوە".
ھاوکات مەنجان جولوسی کە خاوەن مارکێتێکە رایگەیاند کە رێگە نادرێت گەنجەکان بگەڕێنەوە بۆ عەفرین. گوتیشی: "دەڵێن لە عەفرین 'چەتە ھەیە'. ئەوەی راستی بێت شتێکی لەم جۆرە لێرە نییە. ھەموو کەس لە ماڵی خۆیانن و ھیچ کێشەیەک بوونی نییە".
هاووڵاتییەکی دیکە کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات گوتی: "بە زۆر ئێمەیان لە ماڵەکانمان دەردەھێنا و گوشاریان دەکرد کە ببین بە چەکدار. چەند جار بە زۆر ئێمەیان چەکدار کرد، بەڵام دواجار توانیمان ھەڵبێین".
ئەو کەسە هاووڵاتییە کە خەڵکی عەفرینە راشیگەیاند کە چەکدارانی یەپەگە/پەکەکە چەندین جار کلیلی کارگەی زەیتونیان لە باوکی داوا کردووە. زیاتر گوتیشی: "لەبەر ئەوەی دەیانەویست چەک و تەقەمەنی لەو شوێنە (کارگە) دابنێن بۆیە باوکم کلیلەکەی پێ نەدان، بەڵام ئەوان بە زۆر دەرگاکەیان شکاند و چوونە ژوورەوە".
لە کۆتادا ئەو هاووڵاتییە گوتیشی: "دەمانەوێت خەڵکی شارەکەمان بگەڕێنەوە. لێرەدا ھیچ کێشەیەک نییە. دەڵێن "تورکەکان و سوپای سووریای ئازاد خەڵکی سەردەبڕن" بەڵام شتی وا نییە و بە تەواوی درۆیە".