Adham Kako
10 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا بڵاویكرده‌وه، له ئاکامی ٥٤ كۆمهڵكوژییدا كه ٤٠یان له لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ئه‌نجامدراون، ٧٨٣ هاووڵاتیی سڤیل كوژراون كه نزیكه‌ی نیوه‌یان ژن و منداڵن.
تۆڕه‌كه كه ئه‌و هێرشانه‌ی لانیكه‌م پێنج كه‌س تێیاندا گیان له‌ده‌ستده‌دات به كۆمه‌ڵكوژیی ناوده‌بات، راپۆرتی خۆی بۆ مانگی ئادار بڵاوكرده‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه له ئاکامی ٥٤ كۆمهڵكوژییدا كه له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له رژێمی ئه‌سه‌د، رووسیا، رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجامدراون، ٧٨٣ هاووڵاتیی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ١٩٨یان منداڵ و ١٣٨یان ژنن.