Abdullah Shukur
25 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
پارێزگاری کرماشان، ھۆشەنگ بازوەند رایگەیاند، لە ئاکامی روودانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٤ لە پارێزگای کرمانشان بەپێی لێکۆڵینەوە سەرتاییەکان، ٢١٠ کەس برینداربوون.
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی ئێران، تاکو ئێستا نزیکەی ٢١٠ کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان.
بازوەند راشیگەیاند کە تاکو ئێستا زانیاریی پێویستیان لەسەر ژمارەی قوربانیان نییە و کارەکانی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامە.
ئەوەش زانراوە کە بریندارەکان لە ناوچەکانی سەرپێلی زەھاو و گیلانیگارب و قەسری شیرین بوون.
ئەوەش راگەیەنراوە کە بوومەلەرزەکە لە عێراقیش ھەستی پێکراوە بەڵام تاکو ئێستا ھیچ زیانێک لە بارەی قوربانی لە رووداوەکە نییە.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە ناوەندی بوومەلەرزەزانی سەر بە پەیمانگای جیۆفیزیکی زانکۆی تاران بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٤ پلەی رێختەر لە ناوچەی سەرپێلی زەھاو سەر بە پارێزگای کرماشان روویداوە.
راشگەیەنرا کە بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٨.٠٧ی ئێوارە بە قوڵای حەوت کیلۆمەتر لە قوڵایی زەوی روویداوە.