Rewa Mahmut Hasan
18 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2016
پاریس - AA
تۆمەتباری بکوژی ساکینە جانسز و هاوەڵانی، بەناوی عومەر گونای لە فەڕەنسا گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵێکی سایتی کەناڵی بی ئێم ئێف،عومەر گونای بەهۆی بوونی کێشە لە مێشکیدا تووشی نەخۆشییەکی قورس هاتووە و ناوبراو لە نەخۆشخانەی پیتە-سالپەتریرەی شاری پاریس پایتەختی فەڕەنسا گیانی لەدەست داوە.
٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە هێرشێکی چەکداریدا گیانیان لەدەست دا و، عومەر گونای تەمەن ٣٠ ساڵ بەتۆمەتی کوشتنی ناوبراوان دەستگیر کرابوو.
گونای بەتۆمەتی پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆریستی چەکداری و ئەنجامدانی تاوانی کوشتن دەستگیر کرابوو. داواکاری گشتی لەدوای دووساڵ لیکۆڵینەوە لە کەیسەکە تۆمەتنامەیەکی ئامادەکرد و داوای کردبوو کە عومەر گونای لە دادگای سزای قورسدا دادگایی بکرێت.
بڕیاربوو گونای ساڵی داهاتوو لە ٢٣ی کانوونی دووەم تا ٢٤ی شوبات دادگایی بکرێت.