جيهان

بەرپرسێکی فەڵەستینی: ''سوپای ئیسرائیل جەنینی کردووەتە ناوچەیەکی کارەساتبار''

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاوەدانکردنەوەی جەنین: ''داگیرکەران (سوپای ئیسرائیل) تەواوی ژێرخانی کەمپی پەنابەرانی وێران کردووە. هەموو سیستەمەکانی ئاو و کارەبا پچڕاون و تۆڕی ئاوەڕۆ زیانی بەرکەوتووە. بەڕاستی قەبارەی کاولکارییەکە زۆر گەورەیە و لە باسکردن نایەت''.

Awad Rjoob, Hamdi Yıldız  | 03.09.2024 - نوێکردنەوە : 03.09.2024
بەرپرسێکی فەڵەستینی: ''سوپای ئیسرائیل جەنینی کردووەتە ناوچەیەکی کارەساتبار''

Ramallah

جەنین - AA

بەهۆی هێرش و پەلاماری سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شاری جەنین لە باکووری کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو کە شەش ڕۆژە بەردەوامە، شارەکە بووەتە ناوچەی کارەساتبار.

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاوەدانکردنەوەی جەنین، عەلی زکارنە، باسی لەو کاولکارییە کرد کە سوپای ئیسرائیل لە شاری جەنین و کەمپی پەنابەران دروستیکردووە.

زکارنە ڕایگەیاند: ''جەنین ئێستا وێران بووە. قەبارەی کاولکارییەکەی لە گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی شارەکە و کەمپی پەنابەران سەدا ٧٠ی تێپەڕاندووە''.

هەروەها زکارنە باسی لەوەشکرد، کاولکارییەکە هێندە گەورەیە کە پێشبینی ناکرێت و، سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی لە توانای دامودەزگاکانی حکوومەتدا نییە.

زکارنە ئەوەیشی خستەڕوو کە هێشتا ناتوانرێت قەبارەی کاولکاریی لە جەنین دیاری بکرێت و ڕایگەیاند: ''داگیرکەران (سوپای ئیسرائیل) تەواوی ژێرخانی کەمپی پەنابەرانی وێران کردووە. هەموو سیستەمەکانی ئاو و کارەبا پچڕاون و تۆڕی ئاوەڕۆ زیانی بەرکەوتووە. بەڕاستی قەبارەی کاولکارییەکە زۆر گەورەیە و لە باسکردن نایەت''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın