Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
04 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری دا، ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاریی سه‌رۆكایه‌تی بۆ سه‌روه‌ریی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه ساڵی رابردوو به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له بانگه‌شه‌كان سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی نایاسایی ژمارەیەک ده‌نگده‌ر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له ساڵی 2016دا، دایمه‌زراندبوو.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی كۆشكی سپی له‌وباره‌وه، ئه‌ركی "ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاریی سه‌رۆكایه‌تی بۆ سه‌روه‌ریی هه‌ڵبژاردن" كۆتایی پێ هێنراوه.
داوانهكردنی زانیاری له به‌رپرسانی ژمارەیەک له ویلایه‌ته‌كان له‌باره‌ی ده‌نگده‌رانه‌وه و درێژبوونه‌وه‌ی كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و بوونه هۆكاری خه‌رجیی بێ هۆ، به هۆكاری بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه داده‌نرێت.
دوای سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له هەشتی تشرینی دووه‌می 2016دا، ده‌نگۆی خروقات له پرۆسه‌ی دهنگداداندا به ئه‌مریكادا بڵاوبووه‌وه، هه‌ربۆیه تره‌مپ له 11ی ئایاری ساڵی رابردوودا بڕیاری پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نێكی دا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته.
دیموكراته‌كانیش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد له رێگه‌ی هێرشی ئه‌لیكترۆنیی رووسه‌كانه‌وه، هاوكاریی سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كراوه. تره‌مپیش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، ملیۆنەها ده‌نگده‌ر به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌نگیانداوه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی تره‌مپ بۆ لێكۆڵینه‌وه له بانگه‌شه‌كان رای سپاردووه، له‌ماوه‌ی رابردوودا ته‌نها دوو جار كۆبوونه‌ته‌وه.