Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
15 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2019
واشنتۆن – AA
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ساندرێس رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به واژووكردن له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه ناهێڵێت حكوومه‌تی فیدڕاڵی دابخرێت به‌ڵام له‌باره‌ی ئاسایشی سنووره‌وه "دۆخی له‌ناكاوی نیشتیمانی" راده‌گه‌یه‌نێت.
ساندرێس له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری داخستن یان به كراوه‌یی مانه‌وه‌ی حكوومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ساندرێس رایگه‌یاندووه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ واژوو له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه ده‌كات بۆیه ئه‌گه‌ری داخستنی حكوومه‌تی فیدڕاڵی له ئارادا نییه. نووسیوویه‌تی: "سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك پێشتر رایگه‌یاندووه واژوو له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه ده‌كات به‌ڵام له‌باره‌ی ئاسایشی سنوور و راگرتنی قه‌یرانی مرۆیی به دۆخی له‌ناكاوی نیشتیمانییشهوه رێوشوێنی سه‌رۆكایه‌تی پێویست ده‌گرێته به‌ر".
ساندرێس جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تره‌مپ به‌ڵێنه‌كه‌ی "دیواری سنووری مه‌كسیك" جێبه‌جێ ده‌كات و، هه‌نگاوی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر له‌باره‌ی پاراستنی سنووره‌كان.
- دۆخی له‌ناكاوی نیشتمانی "بۆ پشتیوانی دارایی دیواره‌كه"
له كاتێكدا هه‌نگاوی دۆخی له‌ناكاوی نیشتمانی" تره‌مپ بووه‌ته جێی مشت‌ومڕ له میدیای ئه‌مریكادا، هه‌ندێ شاره‌زا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه راگه‌یاندنی بارودۆخی له‌ناكاو له بابه‌تێكی جێ مشتومڕدا له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه له‌رووی ده‌ستوورییه‌وه كێشه‌داره.