Muhammet Tarhan
25 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشەکردنە سەر قورئانی پیرۆز و ئاڵای تورکیای لە دانیمارک کرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ئیدانەی ئەو هێرشە قێزەوەنە دەکەین کە ئێوارەی دوێنێ دژ بە کتێبە پیرۆزەکەمان قورئان و ئاڵای شکۆمەندمان لە دانیمارک ئەنجامدرا".
بە جەختکردنەوە لەوەی کە ئەم کارە کە لە مانگی رەمەزاندا ئەنجام دراوە، جارێکی دیکە بە روونی دەریخست کە دژایەتیکردنی ئیسلام و بیانییەکان و جیاکاری لە ئەورووپا رۆژ لەدوای رۆژ مەترسیدارتر دەبێت و هیچ وانەیەک لە رابردوو وەرنەگیراوە، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە تورکیا بە توندی سەرکۆنەی ئەم کارە دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە دەسەڵاتدارانی دانیمارک کراوە کە رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە و رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ رێگریکردن لەو جۆرە کارە ئیستفزازییانە کە ئاشتیی کۆمەڵایەتی و کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەکەنە ئامانج.