Mehmet Yusuf Melikoğlu,Zeynep Rakipoğlu
25 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2023
نەخچیڤان - AA
بە ئامادەبوونی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ سێ گرێبەست لە نێوان دوو وڵات واژوو کرا.
لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ، ئەمڕۆ سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گەیشتە نەخچیڤان و لە بارەگای ئەنجوومەنی باڵای کۆماری خۆبەڕێوەبەری نەخچیڤان کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی، یەک کاتژمێرییان ئەنجام دا.
دوای کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی هەر دوو سەرکۆمار، لە ڕێوڕەسمێکدا سێ گرێبەستی نوێ لە نێوان دوو وڵات واژوو کرا.
لە نێوان هەردوو وڵاتی تورکیا و ئازەربایجان لێکتێگەیشتنێک بۆ پڕۆژەی هێڵی ئاسنی قەرس-نەخچیڤان واژوو کرا.
دوای واژووکردنی گرێبەستەکان، ئەردۆغان و عەلیێڤ پرۆتۆکۆڵی واژوویان ئاڵوگۆڕ کرد.
وەزیری ژینگە و شارسازی و گۆڕانی ئاووهەوا مەحموود ئۆزهاسکی و سەرۆکی کۆمیتەی دەوڵەتی ئازەربایجان بۆ کاروباری پلانی شارسازی ئانار گولیێڤ، ڕێککەوتنێکی هاوکاری نێوان کۆماری تورکیا و کۆماری ئازەربایجان'یان لەبارەی دروستکردنی باڵەخانەی نیشتەجێبوون، قوتابخانەی سەرەتایی، باخچەی ساوایان و ناوەندی ڕۆشنبیری لە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش واژوو کرد.
هەروەها گرێبەستێکی هاوکاری لە بواری وزەی کارەبایی لە نێوان هەردوو وەزارەتی وزە و سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی وزەی ئازەربایجان بە واژووی هەردوو وەزیر ئاڵپئارسڵان بایراکتار و پەروێز شەهبازۆف پەسەند کرا.