Ahmet Emin Dönmez
30 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2022
یاوندی- AA
ژمارەیەک سەرباز لە شاری واگادوگو پایتەختی بورکینا فاسۆ چەند شەقامێکی شارەکەیان بە رووی هاتوچۆدا داخست.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنە ناخۆییەکانی بورکینا فاسۆوە بڵاوکراونەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە شاری واگادوگو، دەنگی تەقە بیستراوە.
دوای دەنگی تەقەکانیش ژمارەیەک چەکدار چەند شەقامێکی شارەکەیان بە رووی هاتوچۆدا داخستووە و پەخشی تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتیشیان وەستاوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە رۆژی ٢٤ی کانوونی دووەم، ژمارەیەک سەرباز بە فەرماندەیی پاوڵ هێنری دامیبا، کە فەرماندەیەکی سەربازیی بوو، لە رێی کودەتاوە دەستی بەسەر دەسەڵاتی بورکینا فاسۆدا گرت.
دامیبا لە ٦ی ئاداردا بوو بە سەرکۆماری بورکینا فاسۆ و حکوومەتێکی راگوزەری لە ٢٥ کەس پێکهێنا.