Fatma Esma Arslan
24 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2022
داكار-AA
ژماره‌یه‌ك سه‌رباز له بوركینا فاسۆ ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرت.
دوای جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كان كه دوێنێ ده‌ستیان پێكرد، ژماره‌یه‌ك سه‌رباز له ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌ته‌وه راگه‌یه‌ندراوی كوده‌تایان خوێنده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر قادر ئۆدراوگۆ-وه خوێندرایه‌وه، ژماره سه‌ربازه‌كه خۆیان وه‌ك "بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانیی بۆ رزگاریی و نوێكردنه‌وه" ناساندووه.
قادر ئۆدراوگۆ ئاشكرای كرد كه ده‌سه‌ڵاتی سهركۆمار رۆچ كریسچن كابۆرێ له‌سه‌ر كار لادراوه و مقه‌ده‌م پۆڵ هێنری سانداوگۆ دامیبا سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانیی بۆ رزگاریی و نوێكردنه‌وه‌یه.
ئۆدراوگۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ده‌ستوور هه‌ڵپه‌سێردراوه، حكوومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه و له‌دوای نیوه‌شه‌وه‌وه تا كاتێكی نادیار سه‌رجه‌م سنووره ئاسمانیی و وشكانییه‌كان به داخراویی ده‌مێننه‌وه، هه‌روه‌ها تا كاتێکی نادیار له كاتژمێر ٢١:٠٠ه‌وه تا كاتژمێر ٠٥:٠٠ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌ندرێت.