Fatma Esma Arslan
05 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2021
داكار – AA
له ئاكامی هێرشێكی تیرۆریستی‌دا بۆ سه‌ر گوندێك له باكووری بوركینا فاسۆ به‌لایكه‌م ١٠٠ هاووڵاتیی مه‌ده‌نی کوژران.
ئاژانسی هه‌واڵی بوركینا فاسۆ AIBبڵاوی كرده‌وه شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه ژماره‌یه‌ك تیرۆریست چوونه‌ته گوندی یاگهگا و ده‌وروبه‌ری له ناوچه‌ی ساحهل و ده‌ستیان كردووه به ده‌ستڕێژی گولله.
هێرشبه‌ران ماڵ و شوێنكاره‌كانی خه‌ڵكی ناوچهكهیشیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله.
له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا به‌لایكه‌م ١٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ژماره‌ی قوربانییان به‌رزتر ببێته‌وه.
سه‌ركۆماری بوركینا فاسۆ، رۆچ كابۆری له‌م شه‌وه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی راده‌گه‌یه‌نێت.