Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Muhammet Ali Kemal
23 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2019
ئیدلب - AA
له سووریا سوپای رژێمی ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كانی سه‌ربه ئێران، له‌رێگه‌ی تۆپ، مووشه‌ك و هاوه‌نه‌وه هێرشیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون كه ده‌كه‌ونه نێو سنووره‌كانی "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب" ئه‌نجامدا و له ئه‌نجامدا حه‌وت هاووڵاتیی سڤیل كه سیانیان منداڵن گیانیان له‌ده‌ستدا و لانیكه‌م شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.
هێزه‌كانی سه‌ربه رژێم له‌رێگه‌ی تۆپ، مووشه‌ك و هاوه‌نه‌وه هێرشیان بۆ سه‌ر شارۆچكه‌كانی سه‌راقیب و خان شێخون و گوندی حهنبووشییه له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئیدلب، شارۆچكه‌كانی له‌تامینه و كهفرزیتا له باكووری حه‌ما و گونده‌كانی حوێز، عهمیقییه و عینكاوی له خۆرهه‌ڵاتی حه‌ما، كه سه‌رجه‌میان ده‌كه‌ونه نێو سنووره‌كانی "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب"، ئه‌نجامداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی ئیدلب، موسته‌فا حاج یوسف له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی رژێم سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ په‌لاماری شارۆچكه‌كانی سه‌راقیب و خان شێخون و گوندی حهنبووشییه له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئیدلب دا. له ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا حه‌وت هاووڵاتیی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا، كه سیانیان منداڵن و لانیكه‌م شه‌ش كه‌سی دیكه‌س برینداربوون".
له كاتێكدا كه كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی درێژه‌ی هه‌یه، نیگه‌رانیی له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان ده‌كرێت.