Fakhradin Ibrahim Mohammad
12 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2023
هەولێر - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق محەمەد حەلبووسی پەرەپێدان بە پەیوەندی نێوان پەرلەمانەکانی عێراق و تورکیای لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق عەلیڕەزا گونەی تاوتوێ کرد.
گونەی لە پەیامێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق محەمەد حەلبووسی کۆبۆتەوە.
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق عەلیڕەزا گونەی نووسیوێتی: "لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق محەمەد حەلبووسی قسەمان لەسەر ڕۆژەڤە هاوبەشەکانی نێوانمان کرد. هەنگاوەکان بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندی نێوان پەرلەمانی هەر دوو وڵاتمان تاوتوێ کرد".