Sayim Harmancı
12 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2023
هەکاری - AA
لە شاری ئورمیەی ئێران، ٥٥مین کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایشی لاوەکی نێوان تورکیا و ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی بەیاننامەیەک کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی پارێزگای هەکارییدا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە کۆبوونەوەکە لە بینای پارێزگای ئورمیە لە نێوان شاندی تورکیا بە سەرۆکایەتیی پارێزگاری هەکاری و بریکاری سەرۆکی شارەوانی شارەکە، عەلی چەلیک و شاندی ئێران بە سەرۆکایەتی پارێزگاری ئورمیە، غوڵام حوسێن عەماری ئەنجامدراوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە تاوتوێی بابەتەکانی وەک ئاسایشی سنوور، پەرەپێدانی بازرگانیی سەر سنوور، قاچاغچێتی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا، ئەو بڕیارانەی دەرکران کرانە پرۆتۆکۆڵ.