Mehmet Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Adham Kako
14 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2020
ئیدلب - AA
له گونده‌واری خۆرئاوای حه‌له‌ب له سنووری ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب، هێلیكۆپته‌رێكی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د خرایه‌خواره‌وه.
له كاتێكدا له گونده‌وری خۆرئاوای حه‌له‌ب شه‌ڕ و پێكدادانی توند درێژه‌ی هه‌یه له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ددا، هێلیكۆپته‌رێك له نزیك ناوه‌ندی شاری حه‌له‌ب به‌ره‌و هێڵی پێشه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن فڕی و، له‌كاتی تێپه‌ڕینی به ناوچه‌كه‌دا خرایه‌خواره‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، خانه‌ی چاودێری فڕۆكه‌ی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌وه فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی كه له فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی حه‌ما ده‌ستی به فڕین كردبوو گه‌ڕایه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه.
سێ رۆژ پێش ئێستا له خۆرئاوای ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی سه‌راقیب هێلیكۆپته‌رێكی رژێم خرایه خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س كوژران.