Betül Yürük
15 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2020
نیویۆرك – AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند له ماوه‌ی سێ مانگی دواییدا زیاتر له ٨٣٠ هه‌زار كه‌س و له‌م سێ رۆژه‌ی دواییشدا ١٤٣ هه‌زار كه‌س له ئیدلب ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ستیفان دوجاریك له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند كه به‌هۆی به‌رده‌وامیی پێكدادانه‌كان له حه‌له‌ب، سارمین و ئاتاریب سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
دوجاریك به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زیاتر له سه‌دا ٨٠ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێ بهێڵن ژن و منداڵن و گوتی: "له سه‌ره‌تای كانوونی یه‌كه‌مه‌وه تاكو ئێستا زیاتر له ٨٣٠ هه‌زار كه‌س و له‌م سێ رۆژه‌ی دواییشدا ١٤٣ هه‌زار كه‌س له ئیدلب ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون".