Hemın Othman
12 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2016
هێلیكۆپته‌رێكی جه‌نگی رووسی له جۆری Mi-28N، له شاری حومس ناوەڕاستی سووریا كه‌وته خواره‌وه.
به‌پێی راگەیەنراوەک كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه کە هێلیكۆپته‌ره‌كه كاتژمێر 01:29 خوله‌كی نیوە شه‌وی رابردوو، له حومس كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و، ته‌رمی هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش گوازراوه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ی ئاسمانی حمێمیم.
له راگەیەنراوەکە هیچ زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، هاوكات به‌پێی راپۆرتی سه‌ره‌تایی هێلیكۆپته‌ره‌كه شوێنه‌واری پێكانی پێوه نه‌بووه.