Ali Cura,Hemın Othman Mohammed
24 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2019
كیێڤ - AA
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی كه به جیاوازییه‌كی به‌رچاو پێش ركابه‌ره‌كه‌ی كه‌وت و بووه سه‌رۆكی ئۆكرانیا، پارتهكهشی پارتی 'خزمه‌تكاری گه‌ل' كه خۆی دایمه‌زراندووه له هه‌ڵبژاردنی گشتیی پێشوه‌خته‌دا به‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ستی هێنا دووه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان كه ناوه‌ندی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ئۆكرانیا بڵاویكردووەتەوە، له‌سه‌دا ٩٩،٥ی سندوقه‌كان كراونه‌ته‌وه. رێژه‌ی به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا له‌سه‌دا ٤٩،٨٤ بووه كه ١٥ ملیۆن ده‌نگده‌ره له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌دا له كۆی ٢٢ پارت پێنج پارتیان له‌سه‌دا پێنجی به‌ربه‌ستی به‌رده‌م په‌رله‌مانیان تێپه‌ڕاندووه.
پارته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی 'خزمه‌تكاری گه‌ل' له‌سه‌دا ٤٣،١٧ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و بووه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه.
پلاتفۆرمی ئۆپۆزسیۆن بۆ ژیان كه لایه‌نگری رووسیایه، به به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ١٣،١ی ده‌نگه‌كان بووه دووه‌م پارتی سیاسیی له به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كاندا.