Hasan Namlı,1 23
16 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2019
دیاربه‌كر - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له دیاربه‌كر، ده‌ستبه‌سه‌ر 346 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبەردا گیرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن پارێزگاوە بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاغچێتی و تاوانه رێكخراوه‌ییه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه، دوای ئه‌وه‌ی زانیاریان بەدەست گه‌یشت كه دوو هاووڵاتی نیشتەجێی شارۆچكه‌ی لیجه مادده‌ی هۆشبه‌ریان لایه و به‌نیازن بیگوازنه‌وه بۆ شاره گه‌وره‌كان، ده‌ستیان به كار كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كه له گونده‌واری گوندی یۆڵچات سەربە شارۆچكه‌ی لیجه خراوه‌ته‌وه ئۆتۆمبێله‌وه بۆ گواستنه‌وه، دوای راگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه له گوندی ئاریكل سەربە شارۆچكه‌ی لیجه ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی 346 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا كه ئاماده كرابوو بۆ فرۆشتن.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه دوو گومان‌لێكراو ده‌ستگیركراون.