Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
31 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2019
تاران - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی هۆشداریی ئه‌وه‌ی دا كه ئه‌مریكا له‌و هه‌نگاوانه‌ی دژی ئێران گرتوویه‌تییه به‌ر هیچ سوودێك نابینێت و ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و قۆناغه درێژه‌ی پێ بدرێت، ئه‌وا به زیان بۆ هه‌موو كه‌س ته‌واو ده‌بێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی نێوان حه‌سه‌ن روحانی و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن-دا رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی و گرژییه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێكراون.
روحانی جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه په‌یڕه‌وی ده‌كات كاریگه‌ریی نه‌رێنیی دەبێت له‌سه‌ر سه‌قامگیریی و ئاسایشی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئێران ئه‌و لایه‌نه نییه كه گرژییه‌كانی له ناوچه‌كه ده‌ستپێكردووه و راشیگه‌یاندووه "ئه‌مریكا هچ سوودێك له هه‌نگاوه دوژمنكارهكانەی دژی ئێران نابینێت و ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م قۆناغه به‌مشێوه‌یه درێژه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا بۆ هه‌مووان به دۆڕان كۆتایی دێت".
- "كۆمپانیا ئه‌ورووپییه‌كان له‌دوای سزاكانی ئه‌مریكا له ئێران كشانه‌وه"
سه‌ركۆماری ئێران تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئامانجی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی بریتی بووه له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا و رایگه‌یاندووه "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئێران به‌ته‌واوه‌تی پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی بووه، به‌ڵام له رووی ئابوورییه‌وه قازانجێكی زۆر كه‌می كردووه. له‌دوای جێهێشتی رێككه‌وتنه‌كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، هه‌روه‌ك چۆن هه‌نگاوی جددییمان له وڵاتانی ئه‌ورووپا نه‌دی، ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا ئه‌ورووپییه‌كان له ئێران كشانه‌وه".
حه‌سه‌ن روحانی تیشكی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه یه‌كه‌م هه‌نگاو كه چاوه‌ڕێن یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به به‌رپرسیارێتییه‌كانی بیهاوێژێت، ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوندییه‌كانی ئێرانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا له بواره‌كانی بانكداریی و نه‌وتدا و گوتی:
"یه‌كێتیی ئه‌وروپا له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، چه‌ندین هه‌لی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ماهه‌نگی و به‌جێهێنانی به‌ڵێنه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران له‌ده‌ستدا. له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی كاتدا و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی دیكه له لایه‌ن ئێرانه‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی یه‌كه‌م بۆ هه‌ردوولا سه‌ختتر ده‌كات".
روحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێران ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی چالاكییه ده‌ریاییه‌كان و ئاسایشی كه‌نداو، گه‌رووی هورمز و گه‌رووی عومانه و باسی له‌وه‌ش كرد كه سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، عه‌باس عه‌راقچی بۆ پاریس ئه‌نجامی ئه‌رێنیی هه‌بووه.
ماكرۆنیش ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه فه‌ڕه‌نسا هه‌وڵی داوه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێران له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه و سه‌رباری سزاكانی ئه‌مریكا، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌وڵیداوه هێڵی خۆی پێكبهێنێت بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیی ئابووری له‌گه‌ڵ ئێران.
ماكرۆن جه‌ختیكرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و فه‌ڕه‌نسا به‌نده به متمانه‌ی دوولایه‌نه‌وه و گوتی: "سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران تاكلایهنهن و جێگای قبوڵكردن نین. پێویسته چاره‌سه‌رێكی گونجاو و دادپه‌روه‌ران بدۆزینه‌وه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و گه‌یشتن به ئه‌نجام".