ئیستانبوڵ - AA
تیرۆر و تیرۆیزم کە مێژووێکی دوورودرێژی هەیە بەتایبەت بەم دواییانە، کراوەتە ئامرازێکی سیاسیی گرنگ، لە جیهانی ئیسلامییشدا ئەم جۆرە رێکخراوانە زیاتر بۆ تێکدانی سەقامگیری ژمارەیەک لە وڵاتان بەکاردەهێنرێن.
بەشێک لەم رێکخراوانە لە کاتێکدا کە خاوەن پاڵپشتی کۆمەڵایەتی بوون بەشێکی دیکەیان وەکو (سوپای نهێنی ئەرمینیا بۆ رزگارکردنی ئەرمینیا "ASALA") کە لەو رێکخراوانە بوون بەتەواوەتی لە دەرەوە پاڵپشتیان دەکرا کاتێک پاڵپشیتییەکانیان نەما کۆتاییان پێهات.
هەروەک دەبینین بەم دواییە "بەهاری عەرەبی" کە هەڵگری دروشمی دیموکراسی و ئازادی بوو، کاتێک لە رێگەی خۆپشاندان، شەڕ و کودەتاوە نەتوانرا دژی بووەستنەوە، رێکخراوی تیرۆریستی خزێنرایە ناو بابەتەکە.
تورکیا و ئێران وەک دوو وڵاتی گرنگی ناوچەکە کە بەم ٤٠ ساڵەی دوایی زۆرترین قوربانییان داوە، بەردەوام لە رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستدا بوون و لەم بوارەدا زۆر کاری پێکەوەییان ئەنجامداوە.
بۆ نموونە لە کاتێکدا ئێران وڵاتێکە لە ناوچەیەکدا هەڵکەوتووە کە کەمتر کەوتووەتە بەر زیانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و فەتۆ، لەولاشەوە تورکیا دەرگای بەڕووی هەریەک لە رێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێران و رێکخراوە چەکدارییەکانی دیکە داخستووە.
ئەو رێکخراوانە کە چەندین کردەی تیرۆیستییان لە ئێران ئەنجامداوە زیاتر شانەکانیان کەوتوونەتە عێراق، پاکستان، ئەلبانیا.
ئێران و تورکیا بەم میکانزیمە ئەمنییەی نێوانیان بەردەوام لە کاری پێکەوەییدا بوون دژبە رێکخراوە تیرۆریستییەکان. بەم هۆیەشەوە بوونەتە جێگەی سەرنجی هێزە ناوخۆیی و دەرەکییەکان.
لەم چوارچێوەیەدا لێدوانەکانی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، ئیرەج مەسجیدی کە لە ٢٣ی شوبات ٢٠٢١ دایبووی دەربارەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە باکووری عێراق و ئیدانەکردنی یەکێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە شنگال بووە مایەی سەرنج.
کاردانەوە و وەڵامی حکوومەتی ئەنقەرە دوای ئەم لێدوانانەی مەسجیدی زۆری نەخایاند، وەزارەتی دەرەوی تورکیا بانگێشتی باڵیۆزی ئێرانی کرد لە ئەنقەرە و پێی رایگەیاند، چاوەڕوانی پاڵپشتی حکوومەتی تاران بوون لە پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا نەوەک ئەوەی دژیان بوەستنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران-یش بەهەمان شێوەی بانگێشتی باڵیۆزی تورکیای کرد لە تاران و رایگەیاند کە لێدوانەکانی وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو دەربارەی بوونی پەکەکە لە سنوورکانی شاری ماکۆ لە ئێران جێگەی قبوڵ نییە.
- بێئومێدبوونی ئەنقەرە لە تاران.
لە راستیدا هۆکارەکانی بێئومێدبوونی ئەنقەرە لە تاران روون و ئاشکران.
حکوومەتی تورکیا ٤٠ ساڵ دەبێت کە بێ جیاوازیکردن لە سیاسەتی ناوخۆدا، رێگری دەستی دەرەکی لە شەڕکردنی لەگەڵ تیرۆریستانی پەکەکە بە هێلی سوور داناوە و لە پێناو ئەمەشدا سڵی نەکردووەتەوە لە ئەنجامدانی هەر چیێک کە پێویست بووبێت.
لە ساڵی ١٩٩٨دا بەهۆی سامانی سەری رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان (لەئێستادا لە بەندیخانەدایە) لە سووریا کە خەریک بوو ئەمە ببێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ لەوێدا لە هەمان ساڵدا لە میانی بۆمبارانکردنی تیرۆریستانی پەکەکە لە سنوورەکانی ئێران لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە کەسوکاری هەموو ئەو هاووڵاتییە ئێرانییانەی کە گیانیان لەدەست دا لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە قەرەبوو کرانەوە.
بە دڵنیایییەوە هەستیاری پەیوەندی تورکیا بە تیرۆریستانی پەکەکەوە تەنها کاریگەری لەسەر پەیوەندیان بە وڵاتە ناوچەییەکان نابێت.
بەرەوپێشچوونی پەیوەندی دووقۆڵی تیرۆریستانی پەکەکە و ئەمریکا لەم دواییەدا بە تایبەتی لە شەڕی ناوخۆی سووریادا، بووە هۆی سەرهەڵدانی یەکێک لە گەورەترین قەیرانەکان لەنێوان تورکیا و ئەمریکا و ئەم بێ متمانەییەی لەنێوان ئەم دوو هێزەدا دروستبوو بووە هۆی سەرهەڵدانی هەردوو قەیرانی S-400 و CAATSA .
- کاتێک کە بەشێوەیەکی ئاویتە دەڕوانینە تیرۆر.
لە کاتێکدا کە دەسەڵاتدارانی ئێران بە بەردەوامی جەخت لەوە دەکەنەوە کە پاراستنی ئارامی دەستەواژەیەکی ناوچەیی و هاوبەشە و وڵاتان بەشێوەیەکی سەربەخۆ و بێ ئەوەی پشت ببەستن بە وڵاتانی دراوسێ ناتوانن پارێزگاری لە ئاسایشی خۆیان بکەن، هەڵسوکەوتی دوور لە دیپلۆماسییەت لەلایەن ئیرەج مەسجیدی لە رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی تیرۆر کە پشتیگیری کراون لەلایەن رۆژئاواوە بەڕادەیەکی بەرچاو بە ناهۆشیاری هەژماردەکرێت.
سەرهەڵگرتنی کۆمەڵێک لە گەنجی شیعە لە عێراق و ئەو خۆپیشاندانانەی کە بەرامبەر بە ئیران دەکرێن خواستی راگواستنی ئەم شەپۆڵە ساختەی نەتەوەخوازی عێراقی بۆ تورکیا ئاشکرایە، بەڵام هەوڵەکان بەپێی پێویست نین.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی نیگەرانی خۆیان دەربڕی لەهەمبەر بوونی تیرۆریستانی پەکەکە لە ناوچەکانیان و ئەوەشیان دەربڕی کە دژبە هەوڵەکانی تورکیا ناوەستن بەرامبەربە پەکەکە.
ئێران کە بەدرێژایی سێ ساڵی رابردوودا لەژێر گوشاری توندی دۆناڵد ترەمپ-دا بوو بە بارودۆخێکی سیاسیی سەختدا تێپەڕی. بەپێچەوانەی پێشینییەکانی زۆر کەس لە ناوخۆ و دەرەوەدا وا نابینرێت جۆ بایدن سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرێت. حکوومەتی تاران-یش پێیوایە هەنگاوی چاکسازی جۆ بایدن بەپێی پێویست نییە. ئێران هاوشێوەی سەردەمی باراک ئۆباما لەلایەک خەریکی زیادکردنی چالاکی بەرهەمهێنانی ئەتۆمە و لەلایەکی دیکەیشەوە پاڵپشتییە سەربازییەکانی بۆ گرووپە چەکدارەکان لە عێراق بەردەوامی هەیە کە ئەمەش هۆکارێکە بۆ زیادبوونی سزاکانی سەری لە سەردەمی جۆ بایدن-دا.
- ئەو هەنگاوانەی ئێران کە زیانی بە پەیوەندی دۆستایەتی لەگەڵ تورکیا گەیاندووە.
لەئێستادا ئێران تەنها لە بواری ئابووری و سیاسەتی دەرەوەدا نا، بەڵکو لە سیاسەتی ناخۆشدا لە قەیراندایە و پێویستە هەموو تواناکانی خۆی چڕبکاتەوە تاوەکو هەڵبژادنی سەرۆکایەتی کە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی کە بە هۆکاری سەرەکی داڕووخانی ئابووری ئێران دادەنێرت لە هەوڵدایە دوای تەواوکردنی ئەرکەکەی هەمان چارەنووسی سەرکۆمارەکانی پێشووتری نەبێت.
لە لایەکی دیکەوە بەشێک لە سیاسەتمەداران وەکو وەزیری دەرەوە، محەمەد جەواد زەریف لە هەوڵی مانەوەیاندان لە پۆستەکانیاندا و دەیانەوێت درێژە بە کاروانی سیاسییان بدەن.
مامەڵەی چەوتی دەزگاکانی ئێران بەتایبەت لە شەڕی قەرەباغ لە ماوەی مانگ و نیوێکی شەڕ و پێکدادانەکاندا، چەندین لێدوانی لێک جیاوازی بەرپرسانی ئێرانی بەدوای خۆیەوە هێنا.
دەبینین کە ئیدانەکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دژبە تیرۆریستانی پەکەکە لە باکووری عێراق لەلایەن باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، ئیرەج مەسجیدی سەرچاوەی سەرەکی تێکچوونی پەیوەندی دۆستانەی نێوان حکوومەتی ئەنقەرە و تارانە، ئەگەر چی بەشێک لە چاودێرانی سیاسیی ئێران هۆکاری ئەم رووداوانەی دوایی بۆ ناکارامەیی زەریف و مەسجیدی دەگڕێننەوە، بەڵام گەر بڕوانینە مامەڵەی ئەم دواییەی تاران بەرامبەر کۆمپانیا تورکییەکان لەم وڵاتە، دەبینین تاران کە لەژێر فشاری ناوخۆ و دەرەوەی تونددایە بەو هەنگاوانەی ناویەتی کاریگەریییەکی خراپی کردووەتە سەر پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ ئەنقەرە.
لە روانگەی ئێران و هەندێک ناوچەی سنووردار بەرەنگاربوونەوەکان بە "داگیرکردنی مووسل و کەرکووک" یان "زیندووکردنەوەی دەوڵەتی عوسمانی" دەبیندرێت گەرچی لە روانگەی تورکیاوە هۆکاری ئەو بەرەنگاربوونەوانە روون و ئاشکران.
بەهۆی ئەو بەرەنگاربوونەوەی چەند ساڵی کۆتایی چالاکی پەکەکە لە تورکیا بەرەو خاڵی نەمان چووە لەگەڵ ئەمەشدا زیادبوونی هێز و چالاکیان لە سووریا و عێراق بەرچاوە.
بەهۆی گۆڕینی ناو و ناسنامە لە سووریادا توانیان پشتگیری و پاراستن لەلایەن ئەمەریکاوە بەدەستبهێنن، بەڵام ئەو بارە لە عێراق بۆیان نەڕەخساوە.
لەبەر ئەوە تورکیا لە سووریادا نەیویستووە فشار بخاتە سەر پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەمەریکا، بۆیە هیچ هەنگاوێکی سەربازی نەناوە سەبارەت بە تیرۆریستانی یەپەگە، بەڵام لە عێراقدا ئەو بەربەستە بوونی نییە.
لە کۆتاییدا وەک چۆن ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ناوچەی شنگال کە خاوەن بەهایەکی ستراتیجییە دژ بەو ناوچانەی پەکەکەی تیادا جێگیرە ئەنجامدەدرێن هیچ زیانێک ناگەیەنێت بە یەکێتی خاکی عێراق لە هەمان کاتدا ئەو بابەتە هیچ لایەنێکی پەیوەندیداری نییە بە وڵاتانی سێیەمەوە.
هەروەک چۆن ئێران جار جار لە روانگەی خۆیەوە زێدەڕۆیی دەکات و نیگەرانی تورکیا بۆسەر ئاسایش بەهەند وەرناگرێت لەوەش خراپتر ئەوەیە گرووپی میلیشیا دەخاتە گەڕ کە سەربە ئێران-ن ئەمەش وا دەکات بارودۆخێکی هاوشێوەی عەفرین و ئیدلب بێتە کایەوە.
ئەم بارودۆخە گەر دەرئەنجامی کۆتایی ئۆپەراسیۆنەکانیش نەخاتە روو ئەوا بوار بۆ بڕیاردەرە تورکەکان دەرەخسێنێت کە لە دەستەواژەی "ئاسایی ناوچەیی و هاوپەیمانی"ی ئێران تێبگەن.
[ جێگری سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەکانی ئێران (İRAM)، دکتۆر حەققی ئۆیگور]
news_share_descriptionsubscription_contact

