Ali Cura
28 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2023
مۆسکۆ - AA
وەزارەتی بەرگریی رووسیا، رێگری کردن لە هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینای بۆسەر شاری مۆسکۆ، راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتدا هاتووە: "بەیانی ئەمڕۆ رژێمی کیێڤ هەوڵیدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشێکی تیرۆریستی بکاتە سەر شاری مۆسکۆ بەڵام رێگری لە هێرشەکە کرا".
باس لەوەش کراوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لەڕێی سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێندراوە و هەوڵی هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.
سەرۆکشارەوانی مۆسکۆ، سێرگی سۆبیانین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نوسیویەتی: "دوژمنێک هەوڵیدا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش بکات بەڵام لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی بەرگرییەوە رێگری لێکراو و هیچ زیانێک رووینەدا".
پێشتریش لە ٢٤ی تەمووزدا رووسیا ئەوەی راگەیاند کە ئۆکراینا بە دوو فڕۆکەی بێفڕؤکەوان هێرشی کردووەتە سەر مۆسکۆی پایتەخت بەڵام هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتووەتەوە.