Ömer Aydın,Mohammed Baqi Hussein
16 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2018
پاریس - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان رایگه‌یاند، "ئه‌مریكا له بابه‌تی قودس و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک تاك لایه‌نه ههڵسوكهوتیكردووه و له‌و دوو بابه‌ته‌دا ناكۆكن له‌گه‌ڵی".
جان ئیڤ لۆدریان له دانیشتنی گشتیی په‌رله‌ماندا وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتارانی دایه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان وه‌بیریهێنایه‌وه كه له‌و دوو بابه‌ته‌دا، فه‌ڕه‌نسا بڕیاره‌كانی ئه‌مریكای په‌سه‌ند نه‌كردووه و گوتی: "له‌باره‌ی كشانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک و ناساندنی قودس به پایته‌ختی ئیسرائیل، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا خاڵی ناكۆكیمان هه‌یه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه پێویسته له ئه‌نجامی رێككه‌وتندا قودس پایته‌ختی دوو ده‌وڵه‌ت بێت و گوتی: "له‌و شێوازه‌دا كه به‌كارهێنراوه، ناكۆكین. چونكه له‌هه‌ردوو بابه‌ته‌كه‌دا ئه‌مریكا تاك لایه‌نه هه‌ڵسوكه‌وتی كرد".
جان ئیڤ لۆدریان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێگه‌ی قودس بە یاسای نێوده‌وڵه‌تی دیاریكراوه و گوتی: "چوارچێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه پێویسته و ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ش یاسای نێوده‌وڵه‌تییه. ئه‌و بڕیارانه‌ن كه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ڕابردوودا ده‌ركراون. پێویسته له‌باره‌ی پێگه‌ی قودسه‌وه رێز له بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بگیرێت. به‌و هۆیه‌وه سهركۆمار ماكرۆن، ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپی كرد".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان له‌باره‌ی نیگه‌رانیی ئێسرائیل له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه گوتی: "ته‌نها نیگه‌رانیی ئه‌منی، شه‌رعیه‌ت به توندوتیژییه‌ك له‌م ئاسته‌دا نادات. فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیش پێویستیان به ئاشتی و ئاسایش هه‌یه" و ئیدانه‌ی توندوتیژییه‌كانی سوپای ئیسرائیلی كرد.
جان ئیڤ لۆدریان له وه‌ڵامی پرسیاری پهرلهمانتارێكدا له‌باره‌ی دواین دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتی: "دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه. توندوتیژی ده‌دوێت. ده‌كرێت هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگ هه‌بێت. ئێمه ده‌مانزانی مانگی ئایار مه‌ترسیدار ده‌بێت".