روونكردنه‌وه‌ی پاڵێوراو بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سووریا و ئێرانه‌وه
كاندیدی ترەمپ بۆ وەزیری دەرەوە له‌كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه
Washington DC
واشنتۆن - AA
مایك پۆمپیۆ سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (CIA) كه دوای له‌سه‌ركار لادانی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه كاندید كراوه، له‌كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
سیناتۆره‌كان له‌باره‌ی رووسیا، ئێران، سووریا، كۆریای باكوور و موسڵمانانی ئه‌مریكاوه پرسیاریان له پۆمپیۆ كرد و بۆچوونه‌كانیان تۆماركرد.
به‌رله‌وه‌ی پۆمیۆ ده‌ست به قسه‌كانی بكات، چه‌ند كه‌سێك پڕۆتێستۆی پۆمپیۆیان كرد و دواتر دوورخرانه‌وه.
پۆمپیۆ خۆی له لێدوانی له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی سووریاوه دزییه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئامانج پێكهێنانی قۆناغی دوای ئه‌سه‌ده له سووریا.
گوتیشی "ئامانجێكی دیكه‌مان ئه‌وه‌یه بگه‌ینه چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماتی كه سه‌قامگیرتربێت و توندوتیژی كۆتایی پێبێت. به‌م جۆره له سووریا گه‌ل ده‌توانێت خۆی خۆی به‌ڕێوه‌ببات".
ناوبراو سووریای به "ده‌وڵه‌تی سه‌رنه‌كه‌وتوو" ناوبرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سووریا مه‌ترسییه بۆ سه‌ر مافی مرۆڤ، سه‌قامگیریی ناوچه‌یی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌مریكا.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری،"ئایا ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری هێرشی سەربازیی بۆ سەر سووریا بدات، پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆنگرێس یان نا؟"، پۆمپیۆ رایگه‌یاند، بڕیاری لێدانی سووریا، لە دەسەڵاتی خودی سه‌رۆک دایە.
پۆمپیۆ له‌باره‌ی رووسیایشه‌وه دوا و رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته تونده‌كانی رووسیادا سیاسه‌تێكی نه‌رمیان په‌یڕه‌وكردووه و گوتی، "ئیدی ئه‌مه ته‌واوبوو. حكوومه‌ته‌كه‌مان لیستێكی درێژی هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی پوتین پێیگه‌یاندوون. سوپاكه‌مان كه له‌ئێستادا به‌هێزه، رێكیده‌خه‌ینه‌وه و توانا ئه‌تۆمییه‌كانمان زیاتر ده‌كه‌ین".
پۆمپیۆ هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی سیاسه‌ته تونده‌كانی ئه‌مریكا دژی رووسیاوه، هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی مانگی شوباتی دژ بە داعشی له شاری دێرازۆری سووریا به‌نموونه هێنایه‌وه.
گوتیشی "چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌به‌ر رووسه‌كان تووشی هاوتای خۆیان بوون. چه‌ند سه‌د رووسێك مردن".
پۆمپیۆ له‌باره‌ی كۆریای باكووره‌وه بەراورد بە تیله‌رسندا خۆی زیاتر له تره‌مپ نزیك نیشاندا.
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا گوتی: "سه‌رۆک(ترەمپ) زۆر به‌ڕوونی هه‌ڵوێستی خۆی نیشانداوه و من پشتگیریی ده‌كه‌م. ده‌كرێت رۆژێك ئه‌وه ببینین كه بوونه خاوه‌ن چه‌كی كیمیایی له ئه‌مریكا بده‌ن. سه‌رۆك بۆ رێگریكردن له‌مه، به‌ڕوونی ده‌ریخستووه كه هێزی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و كه‌ناڵه دیپلۆماتییه‌كان وه‌ك پێویست نیین".
پۆمیۆ رایگه‌یاند كه له‌وانه‌یه پێویست بكات جگه له بواری دیپلۆماتی هه‌ڵوێست وه‌ربگرن به‌رامبه‌ر كۆریای باكوور.
پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئێران له به‌رامبه‌ر "هه‌ڵوێسته مه‌ترسییداره‌كانی" باجی كه‌می داوه و به پێویستی زانی پلانی "درێژخایه‌ن" به‌رامبه‌ر ئێران بگیرێته به‌ر و رێككه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ تاران "پێداچوونه‌وه‌ی" پێدا بكرێت. گوتی: "ده‌مه‌وێت پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت. ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی پێیدا بچینه‌وه پێشنیار ده‌كه‌م سه‌رۆك رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نوێ ئه‌نجام بدا".
پۆمیۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌و رێككه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران كراوه بووەته هۆی به‌رگرتن له هه‌ڵوێست دژی ئه‌و وڵاته له زۆر بواردا. گوتی: "نابێت دۆسیه‌ی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران ببێته هۆی ده‌ستوه‌رنه‌دانمان به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سایبه‌ر له لایه‌ن ئێرانه‌وه یاخود پێدانی مووشه‌ك به حوسییه‌كان بۆ هێرشكردنه سه‌ر سعوودیه. چالاكییه‌كانی ئێران له سووریا، عێراق و لوبنان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر بوونی ئیسرائیل و مه‌ترسی نێوده‌وڵه‌تی حزبوڵڵا هه‌ڕه‌شه‌یه له سه‌ر وڵاته‌كه‌مان. ئێران له‌به‌ر رێككه‌وتننامه ناوه‌كییه‌كه ئه‌و ئه‌مریكایانه‌ی به‌بارمته‌ی گرتبوون ئازادی كردن به‌ڵام دواتر كه‌سانی دیكه‌ی گرتن. هه‌موو رۆژ له هه‌وڵداین بۆ ئازادكردنیان".
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی زۆرترین كات له کۆنگرێس رووبه‌رووی پۆمپیۆ بۆوه لێدوانه‌كانی پێشتری بووه له دژی موسڵمانان. پۆمپیۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه له ئه‌ركه‌كانی پێشووتری دا له‌گه‌ڵ زۆر كه‌س كاری كردووه كه باوه‌ڕ و تیڕوانیان جیاواز بووه و جیاكاری له‌نێوان كه‌سدا نه‌كردووه.
نوێنه‌ری موسڵمانان له كۆنگرێسی ئه‌مریكا، كه‌یت ئه‌للیسۆن و ئاندرێ كارسۆن له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه داوه پۆمپیۆ زۆر لێدوانی "دژ به ئیسلام" و "جیاكارانه"ی داوه و به پێویستی زانیووه لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی کۆنگرێس رێگه بگرێت له چوونی پۆمپیۆ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی موسڵمان و به‌تایبه‌تی سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی كێشه‌دار كۆده‌بێته‌وه. ئێمه پێویستیمان به وه‌زیرێكی ده‌ره‌وه‌یه كه متمانه‌پێكراوتر بێت نه‌ك كه‌سێك له رابردوودا دژی ئیسلام بووبێت و جیاكاری كردبێت".