Ahmet Dursun,Hemın Othman Mohammed
04 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سه‌ره‌ڕای سزاكانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، به‌ڵام پێویسته وابه‌سته‌ییان به دراوی بیانی كه‌مبكه‌نه‌وه و به‌رهه‌می ناوخۆیی زیاد بكه‌ن.
به پێی ئاژانسی فه‌ڕمی هه‌واڵی ئێران IRNA، سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته رۆحانی، له میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمێكدا كه به‌بۆنه‌ی رۆژی پەروەردەوە رێكخرابوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
رۆحانی باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا ئامانجی ئه‌وه‌یه به سزاكان داهاتی دراوی بیانی ئێران كه‌مبكاته‌وه و گوتی: ''ئه‌مریكا هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی یه‌ده‌كی دراوی بیانیمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به ئامانجه ناڕەواکانی بگات. ئێمه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌وه پێویسته په‌یوه‌ستیمان به دراوی بیانی كه‌مبكه‌ینه‌وه و، به‌رهه‌م و هه‌نارده زیاد بكه‌ین و، داهاتمان به‌رزبكه‌ینه‌وه''.
هه‌روه‌ها رۆحانی باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به كردنه‌ئامانجی ئابوورییه‌كه‌یان وڵاته‌كه‌یان په‌رته‌وازه بكات و، گوتی: ''كاتێ تێگه‌شتن له‌وه‌ی ناتوانن هیچ شتێك به‌ده‌ستبهێنن واز له‌و یارییه ده‌هێنن. ئێمه‌ش یه‌كێتییانه جگه له به‌رگری رێگای دیكه‌مان نییه''.